- دەربارەی ئیمە
کۆمپانیای واوان کۆمپانیایەکی کەڕتی تایبەت و تایبەتمەندە، کە لە بواری بازگانی دا لە ساڵی 2012 لە هەرێمی کوردستانی عێراق دامەزراوە. ئامانجمان لە سەرەتاوە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تایبەت و جیاواز لە بوارەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی نێودەوڵەتی و کارەباری گومرگی کاڵاو شتومەک بووە، و لەماوەی ئەم چەند ساڵە توانیومانە بەدابینکردنی کاڵا و ئامێر و کەرەستەی خاوی پیشەسازی، لە پیشە جیاوازەکاندا، پشکێکی سەرەکی لەبازاڕی بازرگانی نێودەوڵەتی بەدەستبێین.




- خزمەتگوزارێکانمان لە واوان
ئەو خزمەتگوزارییە جۆراوجۆر و جیاوازانەی کە لە کۆمپانیای واوان پێشکەشیان دەکەین، دەرئەنجامی کۆشش و ماندوو بوونی چەند ساڵە و بەدەست هێنانی زانستی رۆژە لەلایەن بەڕێوەبەران و کارمەندانی کۆمپانیاوە و ئەو بەشانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت

کۆمپانیای واوان بە لێهاتوویی و شەفافی لە کارەکانیدا و بە هەبوونی کارناسان و فەرمانبەرانی بە ئەزمون، پسپۆڕ و خوێندەوار لەو بوارەدا کە مێژویەکی سەرکەوتوویان لەو بوارەدا هەیە، ئامادەیە خزمەتگوزارێکانی تایبەتی خۆی لە بواری هاوردە و هەناردە کردنی کاڵاکانی پێویستتان لە هەموو وڵتانی جیهان، بە باشترین شێوە و خێراترین کات و گونجاوترین نرخ، پێشکەشتان بکات.
کۆمپانیاکانی پڕۆفێشناڵی بواری بازرگانی، بۆ هەست کردن بە پێداویستیە گڕینگەکانی مشتەری، و درووست کردنی ئەزموونێکی سەرکەوتوو بۆیان، یەکەم پلەی بە پێشکەش کردنی ڕاوێژی ورد دەزانن. بۆیە کۆمپانیای واوان هەموو کات ئاستی خزمەتگوزارێکانی خۆی بەپێی خواستی مشتەری و پێشکەش کردنی ڕاوێژ، بۆ باڵاترین ئاست بەرز دەکاتەوە. بۆیە ئەگەر هەرجۆرە پرسیارێکتان لە بواری هاوردە و هەناردە کردن و گواستنەوەی نێودەوڵەتی و کارەباری گومرگی کاڵاو شتومەکدا و شتانی تری لەو بابەتەدا هەیە، هەر ئێستا بێ دوودڵی پەیوەندی بە کارناسانی مە بکەن لە کۆمپانیای واوان.
یەکێک لە خزمەتگوزارێکانی نایابی کۆمپانیای واوان، دیتنەوەی سەرچاوەی بە توانا و گونجاو، بۆ پێداویستێکانی کڕیارانی بەڕیز و کڕینە. بەم جۆرەیە کە زانیارێکان لەسەر ئەو بابەتەی کە پێویستە بکڕدرێت، دەدڕێت بە کارناسانی مە لە کۆمپانیا، ئەوانیش بە هەبوونی ئەزموونی باش و سەکەوتوو لەو بوارە دا بە زووترین کات و گونجاوترین نرخ، پێداویستێکەتان بۆ دابین دەکەن.
پشکنین کاڵاکان بەشێکی سەرەکیە لە کۆنتڕۆڵی جۆری و زنجیرەی دابیین کردنی کاڵا. پشکنینی کاڵا ئەم هەلە دەرەخسێنێت کە بتوانین کوالیتی (باش و خراپی) کاڵاکان لە بەشەکانی جیاوازی وەبەرهێنان و پێش گواستەوە و بارکردنیان، هەڵسەنگێنین. پشکنینی کاڵاکانتان پێش دەرچوونیان لە شوێنی درووست کردنیان، شێوازێکی گونجاوە بۆ پێش گرتن لە کێشەی کوالیتی نزم و خەلەل لە پڕۆسەی زنجیرەی دابیین کردنی کاڵاکانە. کۆمپانیای واوان بە هاوکاری و هاوبەشی کۆمپانیاکانی بەناوبانگ و پسپۆری ناودەوڵەتی پشکنین و کۆنتڕۆڵی جۆری، دەتوانێت بۆ کاڵاکانتان بە پێی خواستی خۆتان و ڕیککەوتنی بەینی کڕیار و فڕۆشیار، پشکنین بکات دڵنیاییتان بداتێ.
گواستنەوەی نێودەوڵەتی خاڵی سەرەکی و بنەڕەتیە بۆ بازرگانی و بە کلیلی پێشکەوتنی ئابووری ناودەبردرێت، بۆیە خەلەل لەو بوارەدا، گەشەی ئابووری دەوەستێنێت و ئەدای بەشەکانی ئابووری وڵات کەم دەکاتەوە و چالاکێکانی ئابووری لە ئاستێکی نزم دا رادەگرێت. بەو هۆیەوە کارناسانی بواری ئابووری باوەریان وایە کە بەینی ئەدای بەشەکانی گواسنەوەی کاڵا و گەشەی ئابووری، پەیوەندی راستەوخو هەیە و گواستنەوەی کاڵاکان هەموو بوارەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و بازرگانی و . . . بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەگەر بێت و پەیوەندی وڵات لەگەڵ دەرەوە بپچڕێت، سەرەڕای هەبوونی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو، شوێنی خۆی لە ئاستی جیهانی لە دەست دەدات و لە بەرەو پێش چوون بە تەواوی دادەبڕێت. کۆمپانیای واوان بە هاوکاری و هاوبەشی کۆمپانیاکانی لێهاتوو و بە ئەزموونی نێودەوڵەتی لە بواری گواستنەوەی کاڵا و شتوومەک، تەواوی خزمەتگوزارێکانی ئەو بوارە تەنانەت خزمەتگوزاری دەرگا بۆ دەرگا (Door to Door)، بە باشتیرین شێواز و خێراترین کات و گونجاوترین نرخ، پێشکەش بە ئیوەی ئازیز دەکات.
کاروباری کاڵاکان و دەرباز کردنیان لە سیستەمی گومرگ، رێگای جیاواز و هەنگاوی زۆری هەیە، و بۆ کۆمپانیاکانی بە ئەزموون و لێهاتوو، کارێکی سادەیە و لەوانەیە بۆ هیندێکی دی لە کۆمپانیاکان کاری قورس و دژوار بێت. کۆمپانیای واوان لەو بوارەدا خاوەنی ئەزموونی چەندین ساڵەیەو بە هەبوونی ستافی شارەزا، خزمەتگوزاری باشتان پێشکەش دەکات.
خزمەتگوزاری کۆگا یەکێک لە گرینگترین بەشەکانی کاری بازرگانی لە بواری هاوردە و هەناردەکردنە. کاڵاکانی بازرگانەکان دەبێت لە شوێنێکی گونجاودا ڕابگیرێت تا لە کاتی پێویست، کاڵاکان بە ئاسانی بەردەست بن. خزمەتگوزاری تایبەت و نایابی کۆگا، کە لەلایان کۆمپانیاکانی هاوکار و هاوبەشی مە لا سەرانسەری جیهاندا پێشکەشتان دەکرێت، ئاسوودەیی دەبەخشیت بە ئیوەی بەرێز و تێچوکانتان دادەبەزێنێت و بە باشترین شێوواز یارمەتیدەرتان دەبێت بۆ بازەرگانێکی بێ کێشە. بۆیە کۆمپانیای واوان بە هاوکاری و هاوبەشی کۆمپانیاکانی شارەزا لەو بوارەدا، ئەو خزمەتگوزاریە نایابەتان بە باشترین شێوە پێشکەش دەکات.
کۆمپانیای واوان، هاوڕیی لێهاتوو و شەفافی ئیوە لە بازرگانیدایە
- خزمەتگوزاری سەرەکی
خزمەتگوزاری سەبارەت بە هاوردەکردنی کاڵا و کەرەستەخاوەکانی پێویست
کۆمپانیای واوان بە لێهاتوویی و شەفافی لە کارەکانیدا و بە هەبوونی کارناسان و فەرمانبەرانی بە ئەزمون، پسپۆڕ و خوێندەوار لەو بوارەدا کە مێژویەکی سەرکەوتوویان لەو بوارەدا هەیە، ئامادەیە خزمەتگوزارێکانی تایبەتی خۆی لە بواری هاوردە و هەناردە کردنی کاڵاکانی پێویستتان لە هەموو وڵتانی جیهان، بە باشترین شێوە و خێراترین کات و گونجاوترین نرخ، پێشکەشتان بکات.